هێرشی ئاسمانیی فڕۆکەکانی عێراق لە گوندێکی پارێزگای موسڵ ٣٣ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

هێرشی ئاسمانیی فڕۆکەکانی عێراق لە گوندێکی پارێزگای موسڵ ٣٣ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
- سەرچاوێك لە مەكتەبی راگەیاندنی لقی ١٤ ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری موسڵ رایگەیاند: لە ئاكامی بۆردوومانی سوپای عیراقی لە شاردێیەكی سەر بە قەزای تەلەعفەر ٣٣ هاووڵاتی بوونە قوربانی.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ، سەعید مەمموزینی بە ئاژانسی هەوالی پەیامنێری راگەیاند: لە درنگانێكی ئێواری دوێنی فرۆكەكانی سوپای عیراقی شاردێی ( بلیج )ی سەر بە قـەزای تەلەعفەریان بە شێوەێكی هەرەمەكی بۆردوومان كرد و لە ئەنجامدا ١٣ هاووڵاتی شــــەهید بوون و ٢٠کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون و بە مەبەستی چارەسەر كردن رەوانەی نەخۆشخانەی تەلەعفەر كران.


ناوبرا گوتیشی لە نێوان گوژرا و بریندارەكاندا ئافرەت و مندالی ساوە هەیە و سەرجەمیان لە رەگەزی عەرەبن .


سەعید مەمموزینی ئاماژەی بەوشكرد دوای كشانەوەی سوپای عیراق لە قەزای تەلەعفەر، رۆژانەی فرۆكەكانی سوپای عیراق سەنتەری شار و گوند و دێهاتەكانی قەزاكە بە شێوەێكی هەرەمەكی بۆردوومان دەكەن زۆربەی جار هاوولاتی سڤیل و ئافرەتی بێ‌ تاوان دەبنە قوربانی .
Top