فیدراسیۆنی پەنابەران:لە دەرەوە بەغداد یاری بەژیانی پەنابەرانی عێراقی دەکات
بەرپرسی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقی لەهەرێمی کوردستان"ئامانج عەبدوڵا"لەلێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسى پەیامنێر گووتی:"بەهۆی ئەو ڕێکەوتن و پرۆتۆکۆڵانەی حکومەتی عێراق لەسەر پرسی پەنابەران لەگەڵ ووڵاتانی ئەوروپا ئەنجامی داوە، لە ئێستادا زیاتر لە سی هەزار پەنابەری عێراقی کە زۆرینەیان کوردن لەژێر هەڕەشەی بەزۆر ناردنەوەدان".
گووتیشی:"حکومەتی بەغداد پرسی پەنابەران وەکو کارتێکی سیاسی بەکاردێنێت و یاری بە ژیانی پەنابەران دەکات، چونکە ئەو پەنابەرانە له شوێنەکانی خۆیان زۆر شتیان لەدەست داوە تاکو گەیشتونەتە ووڵاتانی ئەوروپا".
بەرپرسەکەی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەران عێراق داوای لە پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت کورد فشارەکانیان بۆ سەر حکومەتی ناوەندی چڕبکەنەوە تاکو بەغداد ناچار بێت سەرجەم ئەو ڕێکەوتن و پرۆتۆکۆڵانە هەڵبوەشێنێتەوە کە ئەنجامى داوە بۆ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران".
