کاتژمێری سفری داعش بۆ په‌لاماردانی به‌غدا نزیکبووهتهوهشانه خه‌وتووه‌کان له ئاماده‌کاریدان
ئاژانسی هه‌واڵی ڕویته‌رز بڵاویکرده‌وه: گه‌وره به‌رپرسانی ئاسایشی ئه‌مریکا و عێراق ڕایانگه‌یاندووه که چه‌کداره یاخیبووه‌کان و داعش له ئاماده‌کارییدان بۆ هێرشکردنه سه‌ر به‌غدا ، ئه‌وه‌ش به هاوكاریی شانه خه‌وتووه‌کانی ناو پایته‌خت و چه‌کداره‌کانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره له‌كاتی راگه‌یاندنی کاتژمێری سفر .
له ئێستادا عێراقییه‌کان باس له کاتژمێری سفر ده‌که‌ن ، له کاتێکدا که پلان پێشوه‌ختی هێرشکردنه‌که خه‌ریکه ئاشکرا ده‌بێت.
به‌رپرسێکی باڵای ئه‌منیی عێراق ڕایگه‌یاند که له ئێستادا نزیکه‌ی 1500 شانه‌ی خه‌وتووی داعش له ناوچه‌کانی خۆرئاوادان و نزیکه‌ی 1000 شانه‌ی خه‌وتووی دیكه‌ش له ناوچه‌کانی ده‌وربه‌ری به‌غدان .
به‌رپرسه‌که ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی زۆری شانه خه‌وتووه‌کان له ناو به‌غدا هه‌ن ، ئه‌وان ناوچه‌یه‌ک ده‌گرن ، ناهێڵن کهسیتر لێیان بسه‌نێته‌وه، له خۆرئاوای به‌غدا ئاماده‌ن و راهێنراون .
له‌لایه‌کی دیكه‌وه ئه‌ندامێكی ناو ئه‌و شانه خه‌وتووانه به ڕویته‌رزی راگه‌یاندووه هێرشه‌که‌ی سه‌ر به‌پایته‌خت به‌مزووانه ده‌بێت ، ئێمه ئاماده‌ین و ده‌كرێت هێرشه‌كه له هه‌رچرکه‌یه‌کدا بێت ده‌ست پێ بكات .
ئه‌بو ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌ش كردووه كه ئێستا دۆحه‌كه وه‌ک شه‌ڕی مشک و پشیله‌ی لێهاتووه ، ده‌شڵێت هێزه‌کانیان له‌ناو ده‌زگای هه‌واڵگری و وه‌زاره‌ته‌کان و ناوچه‌ی سه‌وزدا بوونیان هه‌یه .
ڕویته‌رز ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شانه خه‌وتووه‌كان که پێی وتوون به (ئه‌بو ئه‌حمه‌د) بانگی بكه‌ن، وه‌ک کرێکار له به‌غدا ئیشده‌کات و ته‌مه‌نی 30 ساڵه و له کاتی داگیرکردنی به‌غدا له لیوای شۆرشی 1920 بووه و له ساڵی 2007 له‌لایه‌ن سوپای عێراقییه‌وه ده‌ستگیر كراوهوو دوو ساڵ له زینداندا بووه .
رویته‌رز ده‌ڵێت ئه‌و که‌سه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه نییه، به‌ڵام گروپه‌که‌ی ئه‌وان له ئه‌فسه‌ره به‌عسییه‌كانی سوپای پێشووی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن پێکهاتوون .
له‌لایه‌کی دیكه‌وه به‌رپسێکی باڵای هه‌واڵگری ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌به‌رده‌ستایه که داعش پلانی په‌لاماردانی به‌غدای هه‌یه وئه‌و سیناریۆیه‌ی که زۆرترین ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌وه‌یه که داعش په‌لاماری ناوچه‌یه‌کی سوننی بدات و به‌هۆی بۆردوامانهوه ناوچه‌كه نائارام بێت.
ئه‌بو سه‌عدا، یه‌كێك له چهکدارهكانی داعش ده‌ڵێت له داهاتوودا فه‌رمانی کاتژمێری سفرمان به‌ده‌ست ده‌گات ، ده‌شڵێت سه‌ڕه‌ڕای بلۆکردنی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ شانه خهوتووهکانمان له ڕیگه‌ی ته‌له‌فون و ئیمه‌یڵه‌وه له په‌یوه‌ندیداین.
خه‌ندان
