دوو سه‌د سه‌رباز و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكی گه‌یشتنه به‌غدا
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (په‌نتاگۆن) رایگەیاند؛ ٣٠٠ سه‌رباز و ژماره‌یه‌ك هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ڕەوانەی بەغدا کراون.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ پێیانوایه ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی به‌غدای كردوون بۆ شه‌ڕ نییه، به‌ڵكو بۆ پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و دامه‌زراوه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدایە.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه دوێنێ دووشه‌ممه ٢٠٠ سه‌ربازی ئه‌مریكی له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا گه‌یشتنه عێراق و ئه‌ركیشیان پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه ده‌بێت.
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكی كه نه‌یوستووه ناوی بڵاوبكرێته‌وه بە ئاژانسی رۆیته‌رزی ڕاگەیاند: ئه‌و جموجۆڵه سه‌ربازییه‌ی ئێستاكه له عێراقدا گیراوه‌ته‌وه به‌ر ته‌نیا بۆ پاراستنی گیان و ژیانی ئه‌و ئه‌مریكاییانه‌یه كه له عێراقدان.
ئه‌دمیرال جۆن كێربی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگەیاند؛ بۆ ئاماده‌كاری پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانه و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و دامه‌زراوه‌كانی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠٠ سه‌ربازی ئەمریکی گه‌یشتوونه‌ته بەغدا.
هەروەها گووتی: له‌م نزیكانه ١٠٠ سه‌ربازی دیكه‌ش به مه‌به‌ستی پشتیوانی لۆجستی ده‌گه‌نه به‌غدا.
سه‌باره‌ت به پاراستنی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، گوته‌بێژی په‌نتاگۆن پێیوایه فڕۆكه‌خانه خاڵێكی گرنگه به تایبه‌ت كه ناوه‌ندێكی چالاكی گواستنه‌وه‌یه.
