مالیکى: فڕۆکەى سوخۆى رووسیمان کڕیوە و داعشى پێ لەناو دەبەین

مالیکى: فڕۆکەى سوخۆى رووسیمان کڕیوە و داعشى پێ لەناو دەبەین
نوورى مالکى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بى بى سى دەڵێت حکومەتەکەى فڕۆکەى دەستى دووى رووسى و بیلارووسى جۆرى سوخۆى کڕویوە و لەچەند رۆژێکى کەمدا دەگەنە عێراق.

مالیکى گوتوشیەتى خوا یاربێت لە ماوەى هەفتەیەکدا ئەو فڕۆکانە دەستبەکاردەبن و تیرۆریستان لەناو دەبەن .

هەمانکات دوپاتى کردۆتەوە کە ئەمریکا بەردەوامە لە دواخستنى نارۆدنى فڕۆکەى ئێف 16 بۆ عێراق و گوتویەتى بەڕاشکاوى ئێمە لەو گرێبەستانە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان فریودراین . ئەو دەڵێ باشتر بوو لەبرى ئەو گرێبقەستانەى لەگەڵ ئەمریکا کردیان بۆ کڕینى فڕۆکە، گرێبەستیان لەگەڵ فەرەنسى و بریتانى و رووسییەکان ئەنجام بدایە و زووتر فڕۆکەیان بەدەست بگەیشتایە، چونکە بە گوتەى ئەو ئەگەر سوپاى عێراق پاڵپشتێکى باشى هێزى ئاسمانى هەبووایە ئەو رووداوانەى دوایى روویان نەدەدا.




رووداو
Top