فرۆکە چەکدارەکانی ئەمریکا بەسەر ئاسمانی عێراقدا دەسووڕینەوە
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ئەم فڕۆکانە بە مەبەستی پاراستنی سەربازانی ئەمریکایی، راسپاردەکانیان جێبەجێ دەکەن و هێندێک لەم فڕۆکانە بە مەبەستی پاراستنی گیانی ١٨٠ راوێژکارە سەربازییەکەی ئەمریکا هەڵگری چەکی پێشکەوتوونە.
بەپێی ئەم هەواڵە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا هێشتا فەرمانی هێرشی ئەم فڕۆکانەی بۆ سەر چەکدارانی داعش دەرنەکردووە، بەڵام لە لێدوانەکانی پێشتریدا گوتبووی ئەگەر پێویست بێت هێزەکانی سوپای ئەمریکا دەست بەکار دەبن.
ئۆباما باسی لە ناردنی ٣٠٠ راوێژکاری سەربازی بۆ عێراق کردبوو کە تا ئێستا زیاتر لە نیوەیان گەیشتوونەتە ئەم وڵاتە.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، لەسەر داخوازیی عێراق، گەشتی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە ئاسمانی ئەم وڵاتەدا بەردەوام دەبێت.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، پێشترێ بڵاوی کردبۆوە کە ئەم فرۆکە بێفرۆکەوانانە لە جۆری هەواڵگرین و هەڵگری موشەکی ئاسمان بۆ زەویی لە جۆری"هۆڵفایەر" ن.
