سەرۆکایەتیی کۆمار فەرمانی دا پەرلەمان کۆ ببێتەوە
سەرۆککۆماری کاتیی عێراق(خزەیر خوزاعی) کە هاوپەیمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق(نووری مالیکی)-یە، ڕایگەیاند کە، دانیشتی پەرلەمانی عێراق لەو بەروارەی دیاری کراوە، ساز دەدرێت.
پاش سێ مانگ هەڵبژاردنی سەرتاسەری لە عێراق و، هەوڵی زۆرێک لە کەسایەتیی عێڕاقی و نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، بڕیار درا پەرلەمان کۆ ببێتەوە و هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتن لە نێوان لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن چڕ بکرێنەوە.
