UN: له ماوه‌ى 5 تا 22 حوزه‌یران پتر له هه‌زار كه‌س له عێراق كوژراون
پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرد كه ئه‌و ئاماره نزمترین ئاستى كوژراوه‌كان ده‌نوێنێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له ئاكامی بۆردومان كردنی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شارى بێجی له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عیراقه‌وه نۆزده كه‌س كوژران نۆیان ئافره‌ت و ده‌یان منداڵن هاوكات حه‌ڤده ئافره‌ت و منداڵى دیكه‌یش برینداربوون. لاى خۆیه‌وه به‌رپرسێكی ئه‌منی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌و بۆردومانه مۆڵگه‌ى چه‌كداره‌كانی داعشی كردبووه ئامانج و له ئاكامدا نۆزده چه‌كدارى داعش كوژراون.
