یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا ده‌كات به‌په‌له‌ حكومه‌تێكی یه‌كێتی نیشتیمانی له‌ عێراق پێكبهێنرێت

یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا ده‌كات به‌په‌له‌ حكومه‌تێكی یه‌كێتی نیشتیمانی له‌ عێراق پێكبهێنرێت
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لۆكسمبۆرگ داوایان له‌ سه‌ركرده‌كانی عێراق كرد كه‌ به‌ په‌له‌ حكومه‌تێكی یه‌كێتی نیشتیمانی پێكبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له‌و بارودۆخى ناهه‌مواره‌ رزگار بكه‌ن . ته‌ئكیدیشیان كرده‌وه‌ كه‌ پشتگیری ته‌واوی عێراق ده‌كه‌ن له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر . هه‌ره‌وه‌ها ته‌ئكیدیان له‌ سه‌روه‌ری و یه‌كێًَتی خاكی عێراق كرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق شان به‌شانی چاره‌سه‌ركردنی سیاسی بارودۆخه‌كه‌ هێور بكه‌نه‌وه‌ .

شایانی باسه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ دووهه‌فته‌یه‌ بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی عێراق ئالۆزیی تێكه‌وتووه‌ دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ته‌واوی شاری موسڵیان كۆنترۆڵ كردو به‌شێكی زۆری پارێزگای سه‌لاحه‌دینیشیان كه‌وته‌ ژێر ده‌ست و به‌شێكی قه‌زاو ناحیه‌كانی پارێزگای ئه‌نباریش كه‌وته‌ ژێر كۆنترۆڵی ئه‌م چه‌كدارانه‌ .
Top