داعش 40 گەنجی گوندێكی حەمدانییە بەزۆر راپێچی ریزەكانی دەكات
سەرچاوەیەكی پێشمەرگە لە شنگال بە رووداوی راگەیاند، "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 21.6.2014، داعش 40 گەنجی گوندی عومەر كانی سەر بە ناحیەی نەمروودی قەزای حەمدانییەی لەسنووری پارێزگای نەینەوا بە زۆر راپێچی ریزەكانی خۆی كردووە بۆ شەڕكردن دژی هێزەكانی سوپای عێراق".
ئەو سەرچاوەیەی، كە فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگەیە، گوتیشی "ژمارەیەك لە گەنجی گوندەكە بەرەو لای هەرێمی كوردستان هەڵهاتوون و خۆیان لەدەستی داعش دەربازكردووە".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، داعش ئەو گەنجانە بۆ شەڕەكانی بەرامبەر هێزەكانی عێراق بەكاردەهێنێت و بەزۆر راپێچی مەیدانی شەڕیان دەكات، رەنگە ئەگەر ئەو داوایەی داعشیش جێبەجێنەكەن، بەتۆمەتی لایەنگری حكومەت بیانكوژن، لەبەر ئەوە ناچارن ئەوەی داعش بەسەریاندا بسەپێنێت، جێبەجێی بكەن.
رووداو
