قاسم عەتا: ناهێڵین چەكداران بستێك لە خاكی عێراق داگیر بكەن
قاسم عەتا رایگەیاند كە بەگشتی لەو ناوچانەی رووبەڕووی داعش بوونەتەوە بەتایبەتی لە سەڵاحەدین و ئەنبار و سامەڕا 40 چەكداری داعشیان كوشتووەو نزیكەی 50 چەكداری دیكەشیان بریندار و دەستگیركردووە.
هەرچەندە چەكدارانی تووندڕەو موسڵ و تكریت و چەند قەزاو ناحییەیەكی دیكەیان لە عێراق كۆنترۆڵكردووەو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش رایانگەیاند كە قەزای بێجی و پاڵاوگەكەیان دەستبەسەردا گرتووە، بەڵام قاسم عەتا گوتی ناهێڵین چەكداران بستێك لە خاكی عێراق داگیر بكەن و لە هەر شوێنێك بن لێیان دەدەین . جەختیشیكردەوە پاڵاوگەی بێجی لە دەست ئێمەدایە .
رووداو
