چەكداران هەلیكۆپتەرێكی سوپای عێراق دەخەنەخوارەوە
ئاژانسی ئەسۆشیەتدپرێس لەرێی سەرچاوەكانییەوە لەنێو سوپای عێراق بڵاویكردووەتەوە، كە لە فەللوجە هەلیكۆپتەرێكی سوپای عێراق خراوەتەخوارەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە فڕۆكەوانەكەو یاریدەدەرێكی كوژراون.
دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش بەرپرسیارێتی خستنەخوارەوەی ئەو هەلیكۆپتەرەیان لە ئەستۆگرتووەو رایگەیاندووە ئەوان بوون.
رووداو
