بەغدا داوا لە هەولێر دەكات سێ كەسی رادەستبكاتەوە
فەریق روکن قاسم عەتا، گوتەبێژى فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە شاری بەغدا رایگەیاند: " جارێکی دیکە داوا لە هەرێمی کوردستان دەکەین کە ئەوانەی داواکراون بەپێی مادەی 4ی تیرۆر و ئێستا لە هەرێمی کورستانن رادەستیان بکاتەوە لە سەرووی هەمووشیان ئەحمەد دەباش و عەلی حاتم سلێمان و رافع روفاعی".
قاسم عەتا ئاماژەی بەوەکرد ئەو کەسانە لە هەرێمی کوردستانەوە لەسەر شاشەی کەناڵە ئاسمانییەکان دەردەکەون، هانی شەڕکردن دەدەن دژ بە هێزی ئەمنییەکان و پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی و فیتنەی تائیفی دەوروژێنن.
عەتا پرسیاری ئەوەی کرد کە چۆن هەرێمی کوردستان رێگە بە خۆی دەدات گروپەکانی لە یاسا دەرچووەکان لەوێبن؟ هاوکات داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات رێگە لەو کەناڵە بگرێت کە هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە.
رووداو
