تەلەعفەر کەوتە ژێر کۆنترۆڵی داعش

 تەلەعفەر کەوتە ژێر کۆنترۆڵی داعش
پاش شەڕوپێکدادانێکی توند لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزە ئەمنییەکانەوە، دواجار چەکدارانی داعش درەنگانی شەوی رابردوو توانییان ھێزە ئەمنیەکان وەدەرنێن و قەزای تەلەعفەر کۆنترۆڵ بکەن.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تەلەعفەر، وەیسی شنگالی، بە kdp.info-ی راگەیاند: شەوی رابردوو چەکدارانی داعش ھێرشێکی توندیان کردە سەر تەلەعفەر و تا درەنگانی شەو شەڕ بەردەوام بوو، بەڵام دواجار ھێزە ئەمینیەکان شکستیان برد و ھەڵاتن و شارۆچکەکەیش کەوتە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارەکانەوە.

وەیسی شنگالی گوتیشی: بەیانیی ئەمڕۆ لەناو فڕۆکەخانە بەشێکی کەمی ھێزەکانی پۆلیس مابوون، بەڵام ئەوانیش ڕایانکرد، بۆیە لەئێستادا تەلەعفەر بە تەواوەتی لەژێر کۆنترۆڵی داعشدایە.

شنگالی ئاماژەیشی دا، بەھۆی تۆپبارانکردنی شەوی رابردووەوە قوربانیێکی زۆر ھەن، بەڵام هیشتا دیار نییە ژمارەیان چەندە، چونکە تائەم بەیانییە شەر بەردەوام بوو.

ئەوەشی خستەڕوو، زۆرینەی دانیشتووانی ئەو قەزایە لە ترسی تۆپبارانکردن ھەڵاتن و ئاوارە بوون بۆ دەڤەری شنگال و لەئێستادا لە ھەوڵی دابینکردنی شوێنن بۆ ئەوان کە بەشێکیان لە قوتابخانەکانن و ھەندێکیش چوونەتە پاڵ ماڵانەوە.
Top