" لە 24 كاتژمێردا نزیكەی 300 چەكداری داعش كوژراون"
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق فەریق قاسم عەتا رایگەیاند" لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 297 چەكداری دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام(داعش) كوژران"
قاسم عەتا ئاماژەشی بەوەكرد، بە هیچ جۆرێك هێزە ئەمنیەكان خەندەقیان لە دەوربەری بەغدا لێنەداوە و، رەوشی بەغدا تەواو لە ژێر كۆنترۆڵی هێزە ئەمنیەكانیدایە.
راشیگه‌یاند" به‌گژ هه‌موو ئه‌و گروپ و لایه‌نانه‌دا ده‌چینه‌وه كه بانگه‌شه بۆ تیرۆر ده‌كه‌ن. رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كان دژی چه‌كداره‌كانی داعش به‌هه‌موولایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر گه‌یاندنی زانیارییه ورده‌كان له‌سه‌ر جموجوڵی داعش و هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان."
له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا چالاكیه‌كی هێزه ئاسمانیه‌كانی عیراق له‌كاتی وه‌شانی گورزێكی سه‌ربازیی توند له‌چه‌كداره‌كانی داعش نمایشكرا. كە تێیدا 50 ئۆتۆمبیلی داعش بۆردومان كراوە.
خەندان
