سیستانى داوایکرد وێنەکەى بە نەخشەى عێراق بگۆڕن

 سیستانى داوایکرد وێنەکەى بە نەخشەى عێراق بگۆڕن
عەلى سیستانى، گەورە مەرجەعى شیعەکانى عێراق داوای لە كەناڵە ئاسمانیە عێراقيیەکان کرد لە جیاتى وێنەى ئەو، نەخشەى عێراق لەسەر شاشەى تەلەفزیۆنەکان دابنێن.

نووسینگەى مەرجەعى باڵاى ئاینى شیعەکانى عێراق داواى لە کەناڵە ئاسمانییەکانى عێراق کرد وێنەى سیستانى لەسەر شاشەى تەلەفزیۆنەکانیان هەڵگرن و نەخشەى عێراق لە شوێنى دابنێن.

دواى دەرکردنى فتواى جیهاد دژى چەکدارانى داعش لە عێراق، ژمارەیەک کەناڵى ئاسمانى عێراقى، بە کەناڵی عێراقییەی نیمچە فەرمیشەوە وێنەى عەلى سیستانی-یان وەکو لۆگۆ خستە سەر شاشەى تەلەفزیۆنەکان، بەڵام سیستانى داوای لەو کەناڵانە کرد وێنەکەى بە نەخشەى عێراق بگۆڕن.






رووداو
Top