"ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوان كۆنه به‌عسیه‌كان و چه‌كدارانی داعش له موسڵ"
غه‌یاس سورچی لێپرسراوی كۆمیته‌ی به‌عشیقه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری موسڵ به خه‌ندانی راگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ناو شاری موسڵ ده‌ستمان ده‌كه‌وێت له‌كاتی دابه‌شكردنی پۆستی ئیداره‌ی شاره‌كه كێشه و ناكۆكی كه‌وتۆته نێوان چه‌كدارانی داعش و كۆنه به‌عسییه‌كان.
غه‌یاس سورچی وتی: "جگه له پۆسته‌كان، هۆكارێكی تری ناكۆكی نێوان ئه‌و چه‌كدارانه و كۆنه به‌عسیه‌كان، ده‌ركردنی رێنماییه‌كانه كه هاوشێوه‌ی رێنماییه‌كانی تاڵیبانی ئه‌فغانستانه و ده‌یانه‌وێ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا بیسه‌پێنن".
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمیته‌ی به‌عشیقه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌گوێره‌ی ئه‌و رێنماییانه جگه له ناچاركردنی ژنان به خۆداپۆشین و له‌سه‌ركردنی په‌چه و عه‌با، رێگا به پیاوان ناده‌ن قه‌میسی نیو قۆڵ و پانتۆڵی كاوبۆ بپۆشن، له‌گه‌ڵ چه‌ند رێنماییه‌كی تری سه‌یر كه زۆر ناكۆكه به دانیشتوانی عیراق و موسڵ به‌تایبه‌تی".
ئه‌و به‌رپرسه حزبیه باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌كی تر موسڵ له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و چه‌كدارانه‌دا بمێنێته‌وه، ئه‌وا به‌بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراقی هیرَش بكاته‌سه‌ر شاره‌كه، خۆیان له ناوخۆیان رووبه‌ڕووی یه‌كده‌بنه‌وه، چونكه جگه له كۆنه به‌عسییه‌كان، چه‌كدارانی داعش له چه‌ندین گروپ پێكدێن و هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیایه‌ك و جێبه‌جێكاری ئه‌جێندای لایه‌نێكی دیاریكراون.
خه‌ندان
