مالیکی: شەڕنەکردنی سوپا پیلان بوو

 مالیکی: شەڕنەکردنی سوپا پیلان بوو
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێ شەڕ نەکردنی سوپا لە دژی چەکدارانی داعش پیلانگێری بووە.

نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گوتارێکیدا، کە کەناڵی عێراقییە بڵاویکردەوە، رایگەیاند، "بڕیاری رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر گەورەترین یەکڕیزییە و خەڵکێکی زۆر ئامادەی خۆبەختکردنن لە پێناو پاراستنی سەروەری عێراق و فەرمانیش دەرکراوە بۆ ئەوەی سەربازەکان پەیوەندیی بەیەکەکانی سوپاوە بکەن و گەلی عێراقیش شەڕەکە دەباتەوە".

نووری مالیکی فەتوای شەڕکردن لە دژی چەکدارانی داعشی "بە فەتوای ئایینی وەسفکرد" و راشیگەیاند، "گەلی عێراق شەڕەکە دەباتەوە، بەڵام پێویستە ئاگاداری ئەو راگەیاندنانە بن، کە پیلان دژی عێراق دەگێڕن".

رۆژی هەینی 13.6.2014، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان، فەتوایەکی جیهادی دەرکرد دژی چەکدارانی داعش.





رووداو
Top