بۆ هاوکاری مالکی، تیمێکی سووپای قودس دەگەنە عێراق
بەپێی هەواڵەکە، کە پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە، ئەو تیمە ژمارەیان ١٥٠ پیاو دەبێت و کەسانی بەئەزموونن لەبواری سەربازیدا و لەلایەن تیمێکی ئاسمانی ئێرانەوە پاڵپشت دەکرێن تا بەسەر چەکدارەکانی “دەوڵەتی ئیسلامی و عێراق” (داعش) دا زاڵبن کە ئێستا بەرەو بەغدا هێرش دەکەن دوای گرتنی هەردوو شاری موسڵ و تکریت.
ئێران پێشتر هێزی هاوشێوەی ناردووە بۆ پاڵپشتکردنی بەشار ئەسەدی هاوپەیمانی لە دیمەشق و دەکرێت ئەم هەوڵەشی بۆ یارمەتی عێراق ململانێکەی عێراق، بەهەمانشێوە، زیاتر بە تائیفی بکات.
شەڕی داعش دژی عێراق ئەنجامەکەی هاوپەیمانییەکی نەخوازراوی دروستکردووە لەنێوان چەند وڵاتێکدا کە هەمیشە دۆستی یەکتر نەبوون، وەکو ئێران وئەمریکا و تورکیا، کە هەموویان کەوتوونەتە بەرەی دژی داعشەوە.
پاڵپشتەکەی ئێران بۆ مالیکی دوای ناردنی برێکی زۆر چەکی پێشکەوتوو، هەلیکۆپتەر و تەقەمەنییەوە دێت لە لایەن ئەمریکاوە بۆ عێراق.
رووداو
