مالیکی: چاوەروانی ئۆپەراسیۆنێکی گەورە بن

 مالیکی: چاوەروانی ئۆپەراسیۆنێکی گەورە بن
لە وتارێكی نوێیدا لەسەر دۆخی موسڵ نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند ، كە ئامادەن بۆ ئۆپەراسیۆنێكی گەورە بۆ پاككردنەوەی نەینەوا لە “تیرۆریستان”.

سەرۆك وەزیرانی عێراق، كە وتارەكەی بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەنێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە گوازرایەوە گوتی "خەڵكێكی زۆر لە موسڵ ئامادەییان دەربڕیوە دژی داعش چەك هەڵبگرن".

هاوكات هەڕەشەی لەو ئەفسەر‌و سەربازانەی سوپای عێراق كرد كە لە شەڕی داعش هەڵاتوون و بەرگرییان نەكردووە‌و گوتی "هەموو كەسێك لە سوپا لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێ كە لە دەست چەكداران هەڵاتووە". گوتیشی ئەوانەشی جەنگاون و ماونەتەوە پاداشت دەكرێن.

مالیگی گوتی "رووبەڕووی پیلانێكی گەورە دەبینەوە لەدژی یەكپارچەیی خاكی عێراق". سوپاسی پشتیوانیی نێودەوڵەتیشی كرد بۆ راگەیاندنی پشتیوانی بۆ عێراق.





ووداو
Top