سەڵاحەدین، تاقیكردنەوەی شەشەمی ئامادەیی بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

سەڵاحەدین، تاقیكردنەوەی شەشەمی ئامادەیی بۆ كاتێكی نادیار دواخرا
بەرێوبەری پەروەردەی پارێزگای سەڵاحەدین ئاشكرایكردووە، ئەمرۆ تاقیكردنەوەی پۆلی شەشی ئامادەیی دواخرا بۆ كاتێكی نادیار، چونكە باری ئەمنی ناوچەكە ناجێگیرە.

بە پێی هەواڵێكی پێگەی ئەلیكترۆنی(سۆمەرییە نیوز) بەرێوبەری پەروەردەی پارێزگای سەڵاحەدین مەزهەر سەرحان زیاب رایگەیاندووە" پەروەردەی سەڵاحەدین بڕیاریدا ئەمرۆ تاقیكردنەوەی زیندەوەرزانی بەشی زانستی و مێژووی بەشی وێژەیی، لە قەزاكانی بێجی و شرگات دواخرا بۆ كاتێكی نادیار".

وتیشی، ئەگەری ئەوەی هەیە تاقیكردنەوەكانی دیكەش دوابخرێت، لەبەر ئەوەی هێزێكی زۆری چەكدار ئەو ناوچانەی گرتۆتەوە.

ئێوارەی دوێنێ، چەكدارانی داعش لە دامەزراوە حكومیەكانی شرگات لە باكوری تكریت بڵاو بوونەوە و دەستیشیان گرت بەسەر یاریدەدەرێتی پۆلیس، لە لایەكی دیكەشەوە چەكدارانی داعش بە هەمان شێوە لە قەزای بێجی بڵاوبوونەوەو بینایی دادگا و پۆلیسی ناوچەكەیان سوتاند.

دوێنێ، نوری‌ مالیكی، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ عیراقی‌ فیدڕاڵ، دوای‌ دانیشتنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی‌ بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ نه‌ینه‌وا خوێنده‌وه‌ كه‌ له‌كاتی‌ خوێ،دنه‌وه‌یه‌دا، زۆرینه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و جێگره‌كانی‌ ئاماده‌ی‌ بوون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، مالیكی، رایگه‌یاند :" له‌ دانیشتنه‌كه‌دا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ باری‌ ئه‌منی‌ نه‌ینه‌وا، چه‌ند بڕیارێك ده‌ركرا".

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌، بڕیاردرابه‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ ئاماده‌باشی‌ له‌ عیراقدا، هه‌روه‌ها داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بكرێت به‌به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ هه‌ڵبسێت و باری‌ نائاسایی رابگه‌یه‌نێت.




خەندان
Top