مالیکی هەڕەشەی لەسێدارەدانی فەرماندە سەربازییەکان دەکات
عەلی مووسەوی ، راوێژکاری راگەیاندنی نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەکدا رایگەیاند: نووری مالیکی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، راسپاردەی دەرکردووە کە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە کەمتەرخەمییان بەسەردا ساغ بێتەوە، ئەوا دەبێت بەگوێرەی یاسای سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
عەلی موسەوی، راوێژکاری راگەیاندنی نووری مالیکی، دەڵێت" تەنانەت سزاکە لە هەندێ باردا دەگاتە سزای لە سێدارەدان".
رووداو
