دیالە... تەقینەوەی بۆمبێک لە نێو گۆرستان زیاتر لە ٥٠ كوژراو برینداری لێکەوتەوە

دیالە... تەقینەوەی بۆمبێک لە نێو گۆرستان زیاتر لە ٥٠ كوژراو برینداری لێکەوتەوە
تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە كاتی ناشتنی تەرمی مامۆستایەكی زانكۆ كە شەوی رابردوو لە لایەن تیرۆریستانەوە كوژرا بوو، زیاتر لە ٥٠ کوژراو برینداری لێکەوتەوە.

شەوی رابردوو لە شاری باقووبەی ناوەندی پارێزگای دیالە مامۆستایەكی زانكۆ لە لایەن چەند چەكداری نەناسراوەوە كوژرا و ئەمرۆ، سێ‌شەممە لەكاتی ناشتنی تەرمەکەی لە گۆرستانی "شەریف"، بۆمبێك تەقییەوەو بە پێی دوایین ئامارەکان ٣١ کەس کوژراون و ٢٨ کەسی دیکەش بریندارن کە برینی هەندێکیان سەختە.


ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بۆ بە دواداچوونی زیاتر چەندجارێك پەیوەندی بە موقەدەم غالب عەتییە، بەرێوەبەری پۆلیسی دیالەوە کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە.
Top