مالیكی: داوای له په‌رله‌مان ده‌كات، باری نائاسایی رابگه‌یه‌نێت
له به‌یاننامه‌كه‌دا، مالیكی، رایگه‌یاند :" له دانیشتنه‌كه‌دا كه تایبه‌ت بوو به باری ئه‌منی نه‌ینه‌وا، چه‌ند بڕیارێك ده‌ركرا".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، بڕیاردرابه راگه‌یاندنی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی له عیراقدا، هه‌روه‌ها داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت به‌به‌رپرسیارێتی خۆی هه‌ڵبسێت و باری نائاسایی رابگه‌یه‌نێت.
مالیكی، راشیگه‌یاند :"داوا له وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ین سنووره‌كانی خۆیان توند بكه‌ن و رێ"ه نه‌ده‌ن تیرۆریستان له سنووره‌كانیانه‌وه بێ،ه ناو عیراق و پاڵپشتی به گروپه تیرۆریسته‌كان پێشكه‌ش بكرێت".
هه‌روه‌ها داواشی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌ی كرد، پاڵپشتی له عیراق بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و گروپی داعش.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وتیشی :" داوام له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كردووه به‌كاری خۆیان هه‌ڵبسن وهاوكاری خێزانه ئاواره‌كان بكه‌ن".
خه‌ندان
