داعش زیندانیانی شاری موسڵی ئازاد كرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاند،" ژماره‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی له‌لایه‌ن داعش ئازاد كراون له گرتووخانه‌ی بادوش له موسڵ زیاتر له هه‌زار و 400 كه‌س ده‌بن".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،" دوای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر گرتووخانه‌ی بادوش ( 20 كیلۆمه‌تر خۆرئاوای موسڵ) له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعش، سه‌رجه‌م ده‌ستگییركراوه‌كانی ئه‌و گرتووخانه‌یه هه‌ڵهاتوون"، وتیشی: زیندانیه‌كانی به‌ره‌وشوێنی نادیار رۆیشتوون هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه ئه‌منیه ناجێگیره‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وای گرۆته‌وه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه( 10 / حوزه‌یران / 2014) سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی نه‌ینه‌وا ئاشكرایكرد،" چه‌كداره‌كانی داعش گرتووخانه‌كانی بادوش و ته‌سفیرات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریان كۆنترۆڵكردووه له‌شاری موسڵ و به‌وهۆیه‌وه به‌سه‌دان ده‌ستگییركراوی ناو ئه‌و گرتووخانانه هه‌ڵهاتوون".
له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه چه‌كداره‌كانی داعش په‌لاماری شاری موسڵ ده‌ده‌ن و له‌شه‌وی رابردوه‌وه توانیویانه سه‌رجه‌م شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و به‌وهۆیه‌وه سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی شاره‌كه په‌كیان كه‌وتووه، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار له هاوڵاتیانی شاره‌كه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه ئاواره‌بوون.
خه‌ندان
