سبەی ھاوپەیمانی نیشتمانی شیعە کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ئاشکرا دەکات
"ئەحمەد جەمال" وتەبێژی فەرمیی ھاوپەیمانی چاکسازی نیشتمانی جەعفەری بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: دەستەی سیاسی ھاوپەیمانی نیشتمانی سبەی دووشەممە کۆبوونەوەیەک لە نووسینگەی ھاوپەیمانی چاکسازی نیشتمانی جەعفەری ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی چاو بە راپۆرتی لیژنە ھەشت قۆڵیەکەدا بخشێنن کە تایبەتە بە نووسینەوەی کاروباری ناوخۆیی ھاوپەیمانی نیشتمانی وچۆنیتی پەرەپێدانی ھاوپەیمانیەکە و ھەروەھا کاندید کردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کە لە ھاوپەیمانی نیشتمانی بێت.
ئەحمەد جەمال گوتی: پێشتر ھاوپەیمانی نیشتمانی لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی رابردوو لیژنەیەکی ھەشت قۆڵیان پێکھینا بۆ نووسینەوەی کاروباری ناوخۆیی ھاوپەیمانی بەپێی دەستووری عێراقی و بەشێوەیەکی یاسایی بۆ ئەوەی حکومەتی نوێ عێراق پێک بھێنرێت.
ھاوپەیمانی نیشتمانی پێکھاتووه لە سەرجەم لیستە سیاسیە شیعەکانی ھەڵبژاردن و ھەفتانە کۆبوونەوەی دەستی سیاسی ئەو ھاوپەیمانیە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی حکومەتی نوێ عێراق پێک بھێنرێت بەبێ ئەوەی ھیچ لایەنێک زەرەرمەند بێت.
