دادگایی ئیتحادی لەمانگی ئایاردا 63 تۆمەتباری ئازاد كردووە

دادگایی ئیتحادی لەمانگی ئایاردا 63 تۆمەتباری ئازاد كردووە
دەسەڵاتی دادگای ئیتحادیی ئاشكرای كرد كەوا لەماوەی مانگی ئایار 63 تۆمەتبار بەهۆی پەسەند نەكردنی تۆمەتەكانیانەوە لەبەغدا ئازاد كران.

وتەبێژی فەرمی دەسەڵاتی دادگایی. دادوەر عەبدولستار بیرقدار. لەلێدوانیكدا بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دوای ئەوەی هێزە ئەمنیەكان لەهەڵمەتی گران وپشكنیندا بەدەیان كەسیان دەستگیر كردووە وگۆمانیان لێ بووە كەوا دەستیان هەبێت لەكردەوە تیرۆریستی و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادگایی كراوە ئێمەش لەلای خۆمانەوە كاری یاسایی تایبەت بەدەسەڵاتی دادگایی ئەنجام دوە ولەماوەی مانگی ئایاردا دادگایی جنایاتی بەغدا 27 تۆمەتباریان ئازاد كردووە وهەروەها دادگایی ئەحداسی بەغدا 36 تۆمەتباری كەوا تۆمەتیان لەسەر پەسەند نەكراوە وهیچیان لەسەر نەبووە ئازاد كردووە كە كۆی هەموویان دەگاتە 63 تۆمەتبار ئازاد كراون.

هەروەها ئاماژەی بەوە كرد، دادگاكانی بەغدا لەكۆیی 7311 دۆسە لەمانگی ئایاری تەواو كردووە وكاری لەسەر كردووە وكەسەرجەمیان تایبەتە بەكوشتن و ڕەفاندن ومادەیی 4ی تیرۆر.
Top