حه‌كیم ئاماده‌یه بكه‌وێته نێوان هه‌رێم و به‌غدا
به‌لیغ ئه‌بو كه‌له‌ك، وته‌بێژی لیستی مواتن به‌خه‌ندانی راگه‌یاند،" هه‌ر ناوبژیوانیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان پێویستی به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو خاوه‌ن كێشه‌كه هه‌یه"، وتیشی: ناوبژیوانیكردنه‌كه هیچ ئاكامێكی نابێت، گه‌ر لایه‌ك قایل بێت و لایه‌كه‌ی دیكه ره‌تی بكاته‌وه.
به‌لیغ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،"حه‌كیم ئاماده‌یه بكه‌وێته نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانیان و به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر به‌یه‌كگه‌یاندنی لایه‌نه جیاوازه‌كان ده‌كات و هه‌رده‌م ده‌ستپێشخه‌ره بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان"، وتیشی: هێشتا هه‌رێم و به‌غدا رای خۆیان له باره‌ی ناوبژیوانیی كردنی حه‌كیم له‌نێوانیان نه‌داوه.
چاودێرانی سیاسی وای بۆ ده‌چن له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی لیستی مواتن و رۆژ نوری شاوه‌یس جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری ئابوریی، مه‌سه‌له‌ی قه‌یرانی نه‌وتی هه‌رێم و به‌غدا و چۆنێتی چارسه‌ركردنی باسیان لێوه‌كراوه.
خه‌ندان
