یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی F16ی جه‌نگی، ده‌گاته عیراق
ئاژانسی روه‌یته‌رز، بڵاویكرده‌وه، كۆمپاینی " لۆكهید مارتن" ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی جۆری F16 له كۆی ئه‌و 36 فڕۆكه‌یه‌ی عیراق له ئه‌مریكا كڕیویه‌تی، راده‌ستی به‌غدا ده‌كات، به‌وه‌ش وه‌ك نێرده‌ی به‌غدا بۆ ئه‌مریكا رایگه‌یاند" په‌ڕه‌یه‌كی نوێ" له توانای وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رگریكردن له سنووره‌كانی خۆی، ده‌كاته‌وه.
روه‌یته‌رز، روونیكرده‌وه، لوقمان فه‌یلی، باڵیۆزی عیراق له ئه‌مریكا، رۆژی پێنجشه‌مه ده‌چێته لای كۆمپانیای " لۆكهید مارتن" له فۆرت ۆرس له ویلایه‌تی تیكساس به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئاهه‌نگێك كه كۆمپانیاكه و حكومه‌تی ئه‌مریكا سازی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یه‌كه‌م فڕۆكه له جۆری F16 راده‌ست بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه، تا كۆتایی ئه‌مساڵ سێ تا چوار فڕۆكه‌ی دیكه راده‌ستی عیراق ده‌كرێت.
لوقمان فه‌یلی، وتی: "عیراق وڵاتێكی گه‌وره‌یه و درێژی سنووره‌كانی زیاتر له سێ هه‌زار و 600 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، بۆیه پێویستیمان به پارێزگاریكردنی ئه‌و سنوورانه‌یه، ئێمه‌ش ئه‌و توانایه‌مان نه‌بوو پێشتر".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه عیراق نزیك بووه‌ته‌وه له ته‌واوكردنی بنكه‌ی ئاسمانی له ناوچه‌ی به‌له‌د كه فڕۆكه نوێیه‌كانی تێده‌خرێت.
ئه‌و باڵیۆزه، وتیشی: " ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌وانی عیراق مه‌شقیان له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییانه پێكراوه و ئێستاش ژماره‌یه‌كی دیكه له مهشقكردندان".
پێشتر عیراق داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكا كرد بۆ كڕینی یه‌ك وه‌جبه له فڕۆكه‌ی F16 كه بریتی بوو له 18 فڕۆكه به بڕی سێ ملیار دۆلار، به‌دوای ئه‌ویشدا داوایه‌كی دیكه بۆ كڕینی 18 فڕۆكه‌ی تر له تشرینی دووه‌می 2012.
خه‌ندان
