ژه‌نڕاڵ پیته‌ر مه‌نسور : عێراق بۆ بوش كوریا بوو به‌ڵام بۆ ئۆباما ڤێتنام
پیته‌ر مه‌نسور یاریده‌ری پێشووی ژه‌نراڵ په‌تریۆس كه له‌ساڵانی 2007-2008 فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بووه له عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردۆته‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی له عێراقدا كردووه و دیارترینیان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سوپای عێراق و حزبی به‌عس و پشتگیری كردنی سیاسه‌تی مه‌زهه‌بگه‌رایی بوو، به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی مه‌دای عێراقی مه‌نسور له كتێبه‌كه‌یدا ب ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه ئه‌مریكا ئه‌و كارانه‌ی به‌و ئامانجه كرد كه شه‌ڕی رزگاركردنی عێراق ده‌كات ، دواتر بوش به‌وجۆره سه‌یری عێراقی ده‌كرد كه بۆته كۆریایه‌كی باكوری دیكه، به‌ڵام سه‌رۆك ئۆباما پێیی وابوو عێراق ڤێتنامیكی دیكه‌یه.
سه باره‌ت به هه‌ڵه‌ی سێهه‌می ئیداره‌ی ئه‌مریكی كه پشتگیرییه له سیاسه‌تی مه‌زهه‌بگه‌رایی له عێراقدا ، پیته‌ر مه‌نسور ده‌ڵێت، له‌بری ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكی دووباره عێراق سه‌ركردایه‌تی حكومرانی عێراق له‌و كه‌سایه‌تیه عێراقیانه دروست بكاته‌وه كه شاره‌زا و لیهاتوون، هات ئه‌نجوومه‌نی حكومی له ساڵی 2004 به‌و كه‌سانه پركرده‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوون، ئه‌مه‌ش وایكرد له‌بری بونیادنانه‌وه‌ی عێراق ، لیكترازان و دابه‌شبوون ده‌ستی پێكرد.
