نوێنه‌رى UN له عێراق: پێویسته پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمى كوردستان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت
هه‌روه‌ها باس له كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان كرا‌و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه ده‌كرێت كێشه‌ى هه‌نارده كردن و فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له رێگاى دیالۆگ و گفتوگۆ و به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت. هاوكات باسى ره‌وشى ئه‌نبار و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كرا. له كۆتاى كۆبونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه سیاسى و ئه‌منیه‌كانى وڵات به‌پێى ده‌ستور.
