وه‌زاره‌تى نه‌وتی عێراق: توركیا پێشێلى رێككه‌وتنى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كردووه
عاسم جیهاد گووته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند توركیا پێشێلى رێككه‌وتنى نێوانمانى كردووه كه رێگاى داوه به هه‌رێمى كوردستان نه‌وت له به‌نده‌رى جه‌یهاندا خه‌زن بكات و هه‌نارده‌ى بكات گووتیشى له‌سه‌ر ئه‌م كاره سكاڵامان له‌سه‌ر توركیا له دادگاى ئاى سی سی له پاریس تۆمار كردووه .
جیهاد ئه‌وه‌یشى گووت كه به‌پێى ئه‌و رێكه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یانه ته‌نها كۆمپانیای سۆمۆ ده‌توانێت نه‌وت هه‌نارده بكات و توركیا ته‌نها ئاسانكارى گواستنه‌وه ده‌كات و كرێ وه‌رده‌گرێت و توركیا مافی نییه ده‌ستوورمان بۆ ته‌فسیر بكات .
له به‌رامبه‌ردا دوێنێ عه‌بدوڵڵا گوڵ سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستور ده‌فرۆشرێ . پێشتریش وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند كه سكاڵاى له دژى وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتیه‌كان تۆمار كردووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا نه‌وتى هه‌نارده كردووه .
