عێراق .. به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سه‌ر فه‌لوجه 7 كه‌س برینداربوون
ئه‌حمه‌د شامی گوته‌بێژ به‌ناوی نه‌خۆشخانه‌ی گششتی فه‌لوجه له لێدوانێكدا روونیكرده‌وه كه سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌ی فه‌لوجه پێشوازی له حه‌وت بریندار كرد كه به‌هۆی بۆردومانكردنی ماڵه‌كانیان به گولله هاوه‌ن بریندار بوون ، ئه‌م بۆردومانه‌ش گه‌ره‌كه‌كانی نه‌زال و عه‌سكه‌ری و جغێفی و شوهه‌داو جبیل و جۆلانی گرتۆته‌وه .
هه‌ر ئه‌مڕۆ له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو كه ماڵی ئه‌فسه‌رێكی فه‌رمانگه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی گشتی له ناوه‌راستی شاری به‌غدا كرده ئامانج به‌هۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بوو .
