ئەمریكا و بەریتانیا هاوڵاتیانیان ئاكادار دەكەنەوە لە باشووری عێراق
بەپێی بەیاننامەكانی هەردوو باڵیۆزخانەی ئەمریكا و بەریتانیا لە بەغدا، داوایان لە هاووڵاتیانیان كردووە بەتایبەتی ئەوانەی لە كەرتی نەوت و غازدا كار دەكەن لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكانی ئەمریكی و بەریتانییەكان لە باشووری عێراق، كە ئاگاداربن گروپە توندڕەوەكانی ئەو ناوچانە هێرشیان نەكەن سەر و نەیانڕفێنن.
هەردوو بەیاننامەكە داوایان لە هاووڵاتیانی خۆیان كردووە كە بەووردی چاودێری رەوشی دەرووبەریان بكەن و بەئاگاوە هاتووچۆی ئەو ناوچانە بكەن.
بەڵام بەرپرسانی عێراقی رەتیانكردووەتەوە كە هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانی هاووڵاتیان ئەمریكی و بەریتانی هەبێت كە لەو ناوچانە كار دەكەن.
