دەوڵەتی یاسا سوورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران بۆ مالیكی
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی دەوڵەتی یاسا، عەبدولسەلام مالیكی، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: هەموو وڵاتانی جیهان بەهەڵبژاردن حكومەت دادەنین ولیستی دەوڵەتی یاسا لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران زۆرینەی كورسیەكانی بەدەست هێناوە. واتا هاووڵاتیان دەیانەوێت سەرۆك وەزیران لەلیستی دەوڵەتی یاسا بێت وهەروەها نوری مالیكی سەرۆكی لیستەكە دەنگیكی زۆری بەدەست هێناوە وشایەنی ئەوەیە بۆ جاری سێیەم ببێت بەسەرۆك وەزیران.
عەبدولسەلام مالیكی، گوتی: لەهەڵبژاردنی ساڵی 2010 دا لیستی دەوڵەتی یاسا بەهەموو ئەندامەكانی یەك ملیۆن و720 دەنگی بەدەست هێنابوو. لەم هەڵبژاردندا بەسەرجەم ئەندامەكانی سێ ملیۆن و620 دەنگی بەدەست هێناوە و ئەمەش دەنگیكی زۆرە ومانای ئەوەیە هاووڵاتیان ئەم لیستەیان دەوێت .
وتیشی: لیستی دەوڵەتی یاسا لەدوایین كۆبوونەوەكانی سوورە لەسەر كاندید كردنی مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران وهیچ كەسیكی دیكە نیە کە لیستەكە كاندیدی بكات جگە لەمالیكی وپێویستە لیستە سیاسیەكانی دیكە ڕەزامەندی دەربڕن، چونكە زۆرینەی كورسیەكان هی دەوڵەتی یاسایە.
