عێراق...رۆژی یەکشەممە پشووی فەرمییە

عێراق...رۆژی یەکشەممە پشووی فەرمییە
ئەمانەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند, بەبۆنەی یادی شەھید کردنی ئیمامی کازم رۆژی یەکشەممە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق پشووی فەرمییە جگە لە ھەرێمی کوردستان.



لەبەیاننامەیەکی فەرمییدا ئەمانەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەبۆنەی یادیی شەھیدبوونی ئیمامی کازم و سەردانیکردنی ھاوڵاتیان بۆ ناوچەی کازمیەی شاری بەغدا, رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥ی ئایار لەسەرتاسەری عێراق پشووی فەرمییە جگە لەنەخۆشخانەکان و ھێزە ئەمنییەکان و چەند دامودەزگایەکی دیکە کەوا ھاوڵاتیان پێویستیان دەبێت ھەروەھا ھەرێمی کوردستان.


لەلایەکی دیکەوە عەملیاتی بەغدا لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەستی ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر کەوتووە رایگەیاند: بەھۆی سەردانیکردنی ھاوڵاتیان بۆ بەغدا و یادی شەھیدبوونی ئیمامی کازم کەوا مەزارگەکەی دەکەوێتە ناوچەی کازمیەیی بەغدا لەلایەنی کەرخ لەسەرجەم بەغدا ھاتوچۆ بۆ ماتۆرسکیل و ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر قەدەغە کراوە و ئەوەی سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات سزا دەدرێت.

لەبەیاننامەکەدا عەملیاتی بەغدا داوا لەھاوڵاتیان دەکات کەوا چەک و چەقۆ بەھیچ شێوەیەک ھەڵنەگرن و ھاوکاری ھێزە ئەمنیەکان بکەن لەکاتی بینینی ھەر شتیکی گۆمانلێکراو.

لەرۆژی سێشەممەی رابردووە و تا ئێستا ھێزە ئەمنیەکان لەحاڵەتی ئامادە باشیدان و خاڵی پشکینین لەسەرجەم ناوچەکانی بەغدا دانراوە بەتایبەت ناوچەی کازمیە کە بەھەموو شێوەیەک قەدەغە کراوە ئۆتۆمبێل لەناوچەکە ھاتوچۆ بکات, ئەویش وەکو پلانیکی ئەمنی بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە و سەلامەتی سەروماڵی ھاوڵاتیان لەکاتی سەردانیکردنی ئیمامی کازم.

Top