خورماتوو .. له‌ هێرشێكدا 8 سه‌ربازی عێراقی كوژران

 خورماتوو .. له‌ هێرشێكدا 8 سه‌ربازی عێراقی كوژران
دوای ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی پشوویان، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانیان، له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر و له‌ ئاكامدا هه‌شت سه‌رباز كوژران و چواری دیكه‌ بریندار بوون.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گوندی مه‌فتول موقه‌ده‌م هه‌یسه‌م به‌یازی له‌ لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌ گوتی: دوای ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی پشوویان سه‌ربازه‌كان به‌ ته‌كسییه‌ك به‌ره‌و كه‌ركوك ده‌گه‌ڕانه‌وه‌، له‌ نزیك گوندی مه‌فتولی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی خورماتوو له‌ له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر و له‌ ئاكامدا هه‌شت سه‌رباز كوژراون و چواری دیكه‌ش برینداربوونه‌.
Top