داعش بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکانی عێراقی لە ئەستۆ گرت

داعش بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکانی عێراقی لە ئەستۆ گرت
گروپی "دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام" ناوسراو بە 'داعش" بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکانی دوێنێی عێراقی لە ئەستۆگرت کە کوشتنی ١٩ کەسی لێکەوتەوە.



بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتت پرێس، گروپی داعش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە:" ئەو تەقینەوانە بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە لە هێرشەکانی سوپای عێراقە بۆ سەر فەلوجە".

داعش لە مانگی دیسامبری رابردوەوە کۆنترۆڵی شاری فەلوجەی لە دەست گرتووە.

بە گوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، لە هەفتەی رابردووەوە کە هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر فەلوجە چرتر بوەتەوە، هەزاران کەس لە خەڵکی فەلوجەبە هۆی شەڕەوە ئاوارەبوون.
Top