له به‌غدا به‌هۆی هێرشێك بۆ سه‌ر دادگا 10 كه‌س كوژران
وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی عێراق له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رایگه‌یاند كه دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه هه‌وڵه‌كه بۆ چوونه ناو دادگای كه‌راده بووه له‌ناوه‌راستی شاری به‌غدا له رێگه‌ی كه‌سێكی خۆكوژه‌وه به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوه‌وه كه كه‌سێكی دیكه‌ی خۆكوژ به پشتێنه‌ی بۆمبرێژكراوه‌وه هاوكاری كردووه .
روونیشیكرده‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له‌و خۆكوژانه كردووه و ئه‌م هه‌وڵه‌یان پوچه‌ڵ كردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه كه‌سێكی تیرۆریستی سێیه‌م هه‌وڵی خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی داوه .
عه‌مید سه‌عد مه‌عن گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی عێراق رایگه‌یاند كه دوو ته‌قینه‌وه روویدا یه‌كه‌میان به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوه‌وه كه خۆی له ده‌رگای دادگا نزیك كرده‌وه و ته‌قییه‌وه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی پۆلیس كوژران .
دووه‌میان كه كه‌سێكی خۆكوژ له نزیك چێشتخانه‌یه‌كی میللی نزیك دادگای كه‌راده خۆی ته‌قانده‌وه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوولاتی كوژران . به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌منی و پزیشكییه‌كان ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشتۆته ده كوژراو بریندار بوونی سی و شه‌ش كه‌سی دیكه.
