ئازاد زەینەڵ: ئەزموونێکی تاڵمان لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتیمانی هەبووە

ئازاد زەینەڵ: ئەزموونێکی تاڵمان لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتیمانی هەبووە
پەرلەمانتارێکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی ڕایدەگەیەنێت: لەڕابردوودا ئێمە وەکو کورد ئەزموونێکی تاڵی دەوڵەتداریمان لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتیمانی هەبووە، بۆیە نامانەوێت ئەوە دووبارە بێتەوە.


ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی هاوپەیمانی"ئازاد زەینەڵ" بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:"ئێمە دەمانەوێت شەریکی ڕاستەقینەی حکومەت بین، بەشداربوونی ئەمجارەشمان لە حکومەتی داهاتوو تەنها دەبێت لەسەر بنەمایەک بێت کە تەواو زەمانەتی جێبەجێ کردنی داخوازیەکانمان بکرێت".


سەبارەت بە هاوپەیمانی کوردیش لەگەڵی هاوپەیمانی نیشتیمانی، ئازاد زەینەڵ گووتی:"لەڕابردوودا ئەزموونێکی تاڵمان لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتیمانیدا هەبووە، بۆیە نامانەوێت دووبارە بیچێژینەوە".

ڕاشیگەیاند: "بەهیچ شێوەیەک موساوەمە لەسەر یەک داخوازی کورد ناکەین، ئێمە ئەگەر لە بەغداد داکۆکی کاری سەرسەختی ماف و داخوازیەکانی هاووڵاتیانی خۆمان نەبین لەو پێناوەدا نەچینە ئەوێ چ کارێکی دیکەمان هەیە".
Top