سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رماندایه‌تی پرۆسه‌كانی ئه‌نبار سه‌ر به سوپای عیراق رایگه‌یاند كه هێزێكی هاوبه‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆریزم و فڕۆكه‌وانی سوپا و لیوای زرێلی سی و شه‌ش هێرشێكی بهربڵاوویان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری شاری فه‌لووجه‌و له ئاكامدا ناوچه‌ى نهعیمیهو جامعهو ههیاكلیان له ناوچه‌كه له چه‌كداره‌كانی داعش پاك كرده‌وه‌و 100 چه‌كداریان لێ كوشتن و حه‌وت ئۆتۆمبیلیان تێك‌شكاند كه بۆ شه‌ڕ به‌كارده‌هاتن له‌گه‌لأ ته‌قاندنه‌وه‌ى خانوویه‌ك و ئۆتۆمبیلێكی مینڕێژكراودا.
هاوكات هێزه‌كانی سوپا ناوچه‌ی فهلاحاتیان له رۆژئاوای فه‌لووجه له چه‌كداره‌كانی داعش پاك كرده‌وه.