سەربازێكی عێراقی لە دووز کوژرا
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی دووز بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " تیرۆریستانی بەناو داعش لە گوندی یەنیجەی سەر بەشارۆچكەی دووز هێرش دەكەنە سەر سەرازێكی عێراقی لە هێزەكانی پاسەوانی نیشتیمانی و تیرۆری دەكەن و پاسەوانی قوتابخانەیەكیش بریندار دەكەن دوای ئەنجامدانی كردەوەكەیان تیرۆریستان بەرەوشوێنێكی نادیار هەڵدێن، پاشان تیمەكانی فریاگوزاری بریندار و كوژراوەكە دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی دووز.
