سوپای عێراق له چوار قۆڵه‌وه هێرشی كرده سه‌ر فه‌للوجه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزێكی سه‌ر به پۆلیسی ئیتیحادی توانی له باشووری تكریت هه‌وڵێكی چه‌كداران پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه له چوونه ناو بنكه‌یه‌كی پۆلیس . سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه كه سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی فه‌رحاتیه له ناحیه‌ی ئیسحاقی سه‌ر به قه‌زای به‌له‌د له باشووری تكریت به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌رپه‌رچ درانه‌وه .
له‌لایه‌كی دیكه هێزێكی سه‌ر به سوپای عێراقی توانی سێ چه‌كداری رێكخراوی داعش ده‌ستگیربكات و چل بۆمبی چێنراویش له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار پوچه‌ڵ بكاته‌وه . سه‌رچاوه‌یه‌ك له سوپای عێراقی روونیكرده‌وه كه هێزێكی تیپی حه‌وت له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ران و پشكنیندا توانی سێ تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر بكات و سی و شه‌ش بۆمبی جۆراو جۆراو بدۆزێته‌وه و چوار بۆمبی چێنراویش له كه‌رتی رۆژئاوای ئه‌نبار پوچه‌ڵ بكاته‌وه .
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له تیپی هه‌شت لیوای سی و یه‌ك رایگه‌یاند كه گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستی داعش ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی ویلایه‌تی باشووری سه‌ر به ده‌وله‌تی به‌ناو عێراق و شامی ئیسلامی كوششتووه . سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه كه گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به رێكخراوی داعش شازده سه‌ركرده‌ی به‌ناو ویلایه‌تی باشوور كوشتووه‌و له سێداره‌داوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له فه‌لوجه كشاونه‌ته‌وه.
