ئه‌مه‌ریكا تیمی كارپێكردنی فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان و هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عێراق ناكات

 ئه‌مه‌ریكا تیمی كارپێكردنی فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان و هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عێراق ناكات
ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ تیمی كارپێكردنی فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان یاخود هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ره‌وانه‌ی عێراق بكات . نیگه‌رانی خۆشی نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی له‌ عێراق به‌تایبه‌تی ئه‌و بارودۆخه‌ی پارێزگای ئه‌نبار . جین بساكی گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م راپۆرتانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناردنی تیم بۆ كارپێكردنی فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان یان هێزی سه‌ربازی هیچ بنه‌مایه‌كی راست و دروستی نییه‌ و ئه‌مه‌ریكا نیازی ناردنی هێزی نیه‌ بۆ عێراق .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر به‌ به‌رزبوونه‌وی ئاستی توندو تیژی له‌ عێراق به‌تایبه‌تی له‌ ئه‌نبار . ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده‌ به‌ یارمه‌تیدانی عێراق و پێشكه‌شكردنی هاوكاری ئه‌منی و هاوكاری دیكه‌ .

راشیگه‌یاند كه‌ سه‌ركه‌وتنی عێراق په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاستی مه‌شقپێكردن و دروستكردنی سوپایه‌كی به‌هێز و روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هاوكارییه‌كانیان بۆ عێراق ته‌نها له‌ بواری ئه‌منی نابێت به‌ڵكو هه‌موو لایه‌نێك ده‌گرێته‌وه‌ .
Top