كۆمسیۆن رێژەی دەنگدانی گشتی، تایبەت و دەرەوەی راگەیاند
موحسین موسەوی، ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند: "رێژەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق لە هەموو پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتە 60% و رێژەی دەنگدانی دەرەوە گەیشتە 77% و رێژەی دەنگدانی تایبەتیش گەیشتە 89%".
موحسین موسەوی گوتیشی "رێژەی دەنگدانی گشتی و تایبەت و دەرەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەموو پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بە شێوەیەكی گشتی گەیشتە 63%".
پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق لە 30.4.2014 لە هەموو پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو.
رووداو
