سەدر: پێویستە بیگۆڕین
موقتەدا سەدر لە كاتی دەنگدانیدا لە بنكەیەكی دەنگدان لە شاری نەجەفی باشووری عێراق رایگەیاند:"پێویستە لەسەر هەموو دەنگدەران ئەمڕۆ بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق بكەن و ئەمڕۆ هاتووم دەنگ بدەم بۆ بەدیهێنانی گۆڕانكاری لە پۆستەكان، چونكە پێویستە بیگۆڕین بۆ بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق".
هاوكات ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق لە هەموو ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێ و بڕیارە پرۆسەكە تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام بێ.
لەم هەڵبژاردنەش زیاتر لە 9 هەزار كاندیدی 107 هاوپەیمانی و لیست و قەوارە ركابەری دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 328 كورسی پەرلەمانی داهاتوو.
رووداو
