ئەمانەتی بەغدا داوا دەكات هاوڵاتیان ئاو نەخۆنەوە

ئەمانەتی بەغدا داوا دەكات هاوڵاتیان ئاو نەخۆنەوە
- ئەمانەتی پارێزگای بەغدا لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد داوا لەهاوڵاتیانی بەغداو ودەوروبەری دەكات كە ئاویی (بوری) نەخۆنەوە چونكە ئەو ئاوەی تكریت گەیشتە بەغدا كەوا لەپارێزگای تكریت بەهۆی ئەوەی بوریەكی نەوت تەقێندرایەوە لەلایەن تیرۆریستانەوە ئەو ئاوە پیس بوو و داوا دەكرێت كەوا ئاوی خواردنەوە عەمبار بكرێت لەلایەن هاوڵاتیانەوە.


لەلایەكی دیكەوە وتەبێژی فەرمی بەناوی ئەمانەتی بەغدا حەكیم عەبدولزەهرە لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: داوا لەهاوڵاتیانی بەغدا دەكەین كەوا ئاوی ( بوری) نەخۆنەوە وئاوی پاك عەمبار بكەن تاوەكو ئەو ئاوە پیسەی لەتكریتەوە گەیشتۆتە بەغدا دەربچێت .



وتیشی" ئەمانەتی بەغدا شەو رۆژ كاری كردووە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان تووشی هیچ نەخۆشیك نەبن بەهۆی پیسی ئاو و لەئێستادا پرۆژەی ئاوەكانی بەغدا دەكەوێتەوە كار بۆ ئەوەی ئاویی پاك بەهاوڵاتیان بدات و لەماوەی 24 كاتژمێر ئەم كێشەیە بەتەواوەتی چارەسەر دەكرێت .
Top