ئەحرار.. دەوڵەتی یاسا بەئەنقەست یاسایی بودجەی پەسەند نەكرد

ئەحرار.. دەوڵەتی یاسا بەئەنقەست یاسایی بودجەی پەسەند نەكرد
لیستی ئەحرار ئاشكرای كرد كەوا لیستی دەوڵەتی یاسا بەئەنقەست یاسایی بودجە بۆ خولی نوێ پەرلەمان ڕەوانە كرد و لەخولی ئێستا پەسەندیان نەكرد و مەبەستیكی سیاسی لەدوایدا هەیە.


جواد جبوری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی ئەحرار بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: پەسەند نەكردنی یاسایی بودجە مەبەستێكی سیاسی گەورە لەدوایدا هەیە كەوا لیستی دەوڵەتی یاسا دەیانەوێت بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان بیكەن بەكارتی فشار لەسەر لایەنە سیاسیەكان و بۆ ئەوەی رێكەوتنێكی سیاسی دروست بكەن بەهۆی بودجەوە كەوا نووری مالیكی بۆ جاری سێیەم پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێت .

وتیشی: دوای هەڵبژاردن دووبارە كێشەی بودجە دێتە گۆڕەپانەوە و لیستی دەوڵەتی یاسا دەیەوێت فشار بخاتە سەر لایەنی كوردی بۆ ئەوەی رازی ببن بەوەرگرتنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و لەدوای هەڵبژاردن رێكەوتنە سیاسیەكان ئەنجام دەدرێت و تا ئێستا ناكرێت هیچ رێكەوتنێك بكرێت سەبارەت بەدانانی حكومەتی نوێ عێراق.

شایەنی باسە، لیستی دەوڵەتی یاسا ئامادەی كۆبونەوەكانی پەرلەمانی عێراق نەدەبوو بۆ ئەوەی یاسایی بودجە بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان ڕەوانە بكرێت و بیكاتە كارتی فشار لەسەر لایەنە سیاسیەكانی عێراق.
Top