ئێندپێندت: خۆكوژە بیانییەكان 13201 عێراقییان كوشتو‌وە

 ئێندپێندت: خۆكوژە بیانییەكان 13201 عێراقییان كوشتو‌وە
رۆژنامەیەكی بەریتانی ئاشكرایكرد بەهۆی ئەو هێرشە خۆكوژیانەی لە سەرەتای ساڵی 2013 تاوەكو ئێستا لەلایەن خۆكوژە بیانییەكانەوە لە عێراق ئەنجامدراون بوونەتە هۆی كوژرانی 13201 كەس، سەرەڕای مەترسی هەڵایسانی شەڕی ناوخۆ لە عێراق.

رۆژنامەی ئیندپێندتی بەریتانی لە دوایین راپۆرتیدا لەبارەی خۆكوژە بیانییەكانی عێراقەوە دەڵێت: "رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە (داعش) لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبو‌وك و تویتەر،خۆكوژانی بیانی لە زۆربەی وڵاتان بۆ جیهادكردن لەرێگەی سو‌وریاوە دێنێتە عێراق و بۆ ئەنجامدانی هێرشی خۆكوژی بەكاریان دێنێت،كە بە هۆیەوە مانگانە بە هەزاران عێراقی دەكوژرێن و برینداردەبن، هاوكات وڵاتیش بەرەو جەنگی ناوخۆیی دەبات".

بە پشتبەستن بە توێژینەوەی (بیل رۆغیۆ) كە سەرپەرشتی پێیجی لۆنگ ور جۆرناڵ دەكات و تایبەتە بە شرۆڤەكردنی هەواڵەكان، رۆژنامەكە دەنو‌وسێت: "لە كۆی ئەو 26 خۆكوژەی لە پارێزگای دیالە هێرشی خۆكوژییان ئەنجامداوە، نزیكەی 24 خۆكوژیان خەڵكی وڵاتانی دیكە بوونە، بەپێی ناوەكانیان زۆربەیان لە وڵاتانی ئەفریقیای باكو‌ورەوە هاتوون،هاوكات 10 خۆكوژیان تونسی بوونەو پێنجیان سعودی و دوانیان لیبی و دوانیان میسری بوون، لەگەڵ خۆكوژێكی دانیماركی و چیچانی و تاجیكستانی".

رۆژنامەی ئێندپێندت نو‌وسیویەتی: "ئەو هێرشە خۆكوژییانە لە ساڵی 2013 بوونەتە هۆی كوژرانی 9 هەزارو 571 كەس، لە كاتێكدا تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا 3 هەزارو 630 كەس كوژراون".

لە كانو‌ونی دووەمی 2014 نێردەی نەتەوە یەكگرتو‌وەكان لە عێراق ئاشكرایكرد لە ساڵی 2013 نزیكەی 7818 كەس كوژراون و 17981 كەسیش برینداربوون.








رووداو
Top