به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای عێراق ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی
به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستپێكردن و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئاكامی ئه‌م كرده‌وه توند‌و تیژیانه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای عێراق كه له‌نێوان ئه‌م كرده‌وانه پێنج ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی تیا‌بوو به ده‌یه‌ها هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون .
شه‌وی رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له شه‌قامی كه‌راده داخل ناوه‌راستی به‌غدا روویدا كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی نزیك قاوه‌خانه‌یه‌ك روویدا كه ده‌یه‌ها كوژراو‌و برینداری لێكهوتهوه .
له ناوچه‌ی سه‌در له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو پێنج كه‌س كوژران و چواری دیكه بریندار بوون و له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی دیكه له گه‌ره‌كی شوعله دوو كه‌س كوژران . له ناوچه‌ی سوێره‌ی پارێزگای واست به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێكراو كه خالێكی پشكنینی پۆلیسی كرده ئامانج 13 كه‌س كوژران و 35ی دیكه بریندار بوون .
له مه‌دائین دیسان ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێكراو ته‌قییه‌وه به‌هۆیه‌وه پۆلیسێك و هاوولاتیه‌ك كوژران و شه‌شی دیكه بریندار بوون . له به‌عقوبه به‌هۆی هێرشێكی خۆكوژی به پشتێنه‌ی بۆمبرێژكراوه‌وه ، هاووڵاتیه‌كی مه‌ده‌نی بریندار بوو . له له‌تیفییه له هێرشێكی چه‌كداریدا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی كه‌سێك كوژراو یه‌كێكی دیكه بریندار بوون .
له شاری كه‌ركوك ، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له گوندی بوموفریجی سه‌ر به قه‌زای داقوق به‌هۆیه‌وه سێ سه‌رباز كوژران و شه‌شی دیكه بریندار بوون .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، له شارۆچكه‌ی سوێڕه له باكووری پارێزگای واست، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو 10 كه‌س كوژران و 20ی دیكه كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له شاری به‌عقوبه، له كاتی ھه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا له گه‌ڕه‌كی ئه‌ل مسته‌فا، كه‌سێكی كه خۆی بۆ خۆته‌قاندنه‌وه ئاماده كردبوو، له لایه‌ن ھێزه‌كانی ئاسایش پارێزه‌وه كوژرا.
كه‌سێكی دیكه له شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ری پارێزگای موسڵ، كه خۆی ئاماده كردبوو به بارهه‌ڵگرێكی بومبڕێژكراو ھێرش بكاته سه‌ر خاڵێكی پشكنینی سه‌ربازیی، له لایه‌ن ھێزه‌كانی ئاسایش پارێزه‌وه كوژرا.
